باڵەکnt Bb:s7gj Aatp Q e]: 1o SGir OoV8Eg Q
باڵەک، Balek ھۆزێکی کوردیە لەخێڵی ئاریان (Arian) کەوتبوە سنوری میرنشینی سۆڕان لەڕابردوو، ئێستاش لەباکوری پاڕێزگای ھەولێر دا دەژین لەباشوری کوردستان، ئەم ھۆزە چیانشینە ئێستاش لەزێدی خۆیان لە دامێنی زنجیرە چیاکانی زاگڕۆژ دادەژین، باڵەکیەکان بە سورمانجی ئاخاوتن دەکەن (سۆڕانی+کورمانجی) ھەروەک زۆڕینەی ھۆزەکانی ناوچەکە، سنوڕی باڵەکیەکان لە ڕەواندوزەوە دەست پێدەکات تاوەکو حاجی ئۆمەران، باڵەکیەکان یاخود کوێستانیەکان لەدوو شاری سەرەکی کۆبونەتەوە ڕەواندوز و چۆمان لەگەڵ پێنج ناوچەی لاوەکی وەک سمێڵان و وەرتە و قەسرێ و گەڵاڵە و حاجی ئۆمەڕان، چۆمان بە ناوەندی سەرەکی باڵەکایەتی دادەنڕێت، ١٢٠ کم لەناوەندی شاری ھەولێر دوورە، ناوچەی باڵەکیەکان ھاوسنورە لەگەڵ خۆڕھەڵاتی کوردستان، بەناوەندی سەرەکی زمانی کوردی دادەنڕێت بەھۆی دووریان لەکاریگەری زمانەکانی تورک و فارس و عەرەبەکان.
شاڕوچکەی چۆمان، گەورەترین و سەرەکی ترین ناوچەی ئێستای باڵەکیەکانە، بەڵام شاڕۆچکەی ڕەواندوز لەسەردەمەکانی پێشوتر مەڵبەندی سەرەکیان بوو، ئەویش دوای سەرھەڵدان و شۆڕشیان دژی عوسمانیەکان و سەفەویەکان، دواتر وەک وڵاتێکی خۆبەڕێوەبەری (١٥٣٠) لەچوارچێوەی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی مانەوە، کە ماوەی سەد ساڵ دڕێژەی کێشا، پاشان بەھۆی ھێڕشی عوسمانیەکانەوە شکستیان ھێنا، بەڵام دواتر ھەوڵیان دایەوە لە کۆتایی ١٧٠٠ و سەرەتای ١٨٠٠ توانیان میرنشینێک دروست بکەن، و وەک وڵاتێکی سەربەخۆ ھەڵسوکەوت بکەن لەکاری بازرگانی و وەڕگرتنی باج و گومرگ لەو کاروانە بازڕگانیانەی کە بە ناوچەکەیان ڕەت دەبوون، دواتر لە ١٨٣٥ لەلایەن عوسمانیەکانەوە ھێڕشیان کرایە سەر و میرنشینەکەیان لەناوبرد.
پێرست
- ١ ناونانی
- ٢ تیرە و بنەماڵەکانیان
- ٣ گەورە و کاربەدەستانی ھۆزەکە
- ٣.١ سەرکردە دیارەکانی باڵەک
- ٣.٢ کەسایەتیە دیارەکانی تر
- ٤ سەرچاوەکان
ناونانی[دەستکاری]
ناوی باڵەک لە ناوی گوندی (باڵاکان) ەوە ھاتوە، ئەو گوندەی کە زێدی باوانی یەکەمیان بوە، کەوتۆتە کوردستانی باکور (تورکیا) بەگوێڕەی ڕاپۆڕتێکی عوسمانی کە شەریف پاشا بۆ ئەستانە (ئەستانبۆڵ) ی ناردوە دەردەکەوێت کە باڵەکیەکان و ھەرکیەکان لە ناوچەکانی ھەکاری و وان و شەمزینان کۆچ دەکەن بۆ سەر سنوری سەفەویەکان، بەڵام دواتر لەڵایەن عوسمانیەکانەوە ڕێگریان لێ دەکرێت و ھەرلەم ناوچە سنوریە دەمێننەوە کە ئێستا لێی نیشتەجێن، بالاکان بەمانی بەرز یان مێڕگی بەرز دێت، ئەڤلیا چەلەبی لەپەرتوکێکی بەناوی سەیاحەتنامە ئاماژە بە باڵەکیەکان دەکات کە لەناوچەکانی زۆکا و مەشکانە نیشتەجێن بەڵام کۆچ دەکەن بەرەو خواڕتر، وە ھۆزێکن ھەڕگیز دەستەمۆناکرێن.
باڵەک دراوسێی ھۆزەکانی مەنگوڕ و مامەشن لە خۆڕئاوایان، لەخۆڕھەڵاتیشەوە ھاوسنوڕن لەگەڵ ھۆزەکانی ئاکۆیان، خۆشناوەکان کەوتونەتە باشوریان و برادۆستیش لە باکوریان ھەڵکەوتوون، باڵەکیەکان دەچنە پاڵ ھۆزی بڵباس بەمەبەستی ھاوکاری لەکاتی ڕاگەیاندنی یەکێتیەکەیان دژی سەفەویەکان و عوسمانیەکان، ئەڤلیا چەلەبی لە سەیاحەتنامە ئاماژە بەوە دەکات کە باڵەکیەکان بەمەبەستی ھاوکاری ھۆزەکانی تر بۆیاخی بوون دژی دەوڵەت کۆچیان کردوە بۆ باشور.
تیرە و بنەماڵەکانیان[دەستکاری]
- مەلاشەرەفی ، ئەوتیرەیەن کە دەستیان بەسەر زۆڕینەی ھۆزەکە داگرتوە، خاوەنی زۆڕینەی زەویەکانی خۆڕھەڵات و خۆڕئاوای ڕووباڕی باڵەکیانن، دەسەڵاتێکی ڕەھایان ھەیە بەسەر شارو گوندەکانیان وەک:
- کۆسرەتان (ماڵی حاجی ئاغا)
- ناوپردان (حمدامین اغا ناپردان)
- ناوپردان (مستەفا اغا)
- سەکڕان
- واڵەش (ماڵی شێخ موحەممەد ئاغا)
- میرزا
- گەڵاڵە (مەلاشەرەفیان)
- ڕەژدوور (ماڵی شەریف ئاغا)
- ماکۆسان
- شیوەلۆک (ماڵی ڕەشید ئاغا)
- سایا
- وەلزە
- قەسرێ(ماڵی ھەمزە ئاغا)
- گرتک
- سمێڵان
- ڕۆستێ
- سۆرەبەن
- ماونانێ
- چۆمسکە
- گۆرانی
- قەرات
- گەزنە
- دیلمان
- گولان
- بۆران
- بەستێ
- شیوەزایی:لەچەندین گوند و کوێستانی باڵەکان ھەن بەتایبەت لە چۆمان وەک:
- ڕایەت
- ئاڵانە
- گوندە ژۆڕ
- شۆڕە
- ناوەندە
- دەربەند
- وەھاب ئاغای ڕەواندوزێ:نیرەیەکی بەربڵاون لەگوندەکانی دەوروبەری ڕەواندوز و چۆمان.
- سلێمان بەگی دەرگەڵە:چەندین خێزانن لەگوندەکانی دەرگەڵە و چۆمباڕۆک و مامز (حافز)
گەورە و کاربەدەستانی ھۆزەکە[دەستکاری]
لەناو باڵەک ھەر تیرەو تایبەتمەندی خۆی ھەیە کە لەکۆنەوە لەکاتی نیشتەجێبونیان لەناوچەکە ئەم ڕەوشت و ناو و ئەرکانەیان پێ ڕاسپاردوون، سەرۆکی ھۆزەکەو گەورەی ھۆزەکە مەلاشەرەفیەکانن، کە کەسانی دەوڵەمەند و دلێر و باڵادەستن زۆڕینەی زەویەکان ھی ئەوانن، بەڵام تیرەکانی تر کاری تریان پێ سپێڕدراوە وەک مەلازادەکان کە بەدوای ئایین و خواپەرستی کەوتون یان پیرەباوەییەکان زیاتر سەرقاڵی زانست و ڕۆشەنبیرین.
سەرکردە دیارەکانی باڵەک[دەستکاری]
- مەلاشەرەف سەرۆک و خاوەن زەوی باڵەکەکان، لەسەدەی ١٧ ھەمەوە.
- سلێمان ئاغا، سەرۆک ھۆز لەسەدەی ١٨ ھەم.
- شێخ موحەممەد ئاغا (لە ١٩٥٢ کۆچی دوایی کرد) سەرکردەی بەھێزی باڵەکیەکان بوو، پەیوەندیەکی بەھێزی ھەبوو لەگەڵ ئینگلیزەکان و پاشاکانی عێراق، لەساڵی ١٩٣٨ بوو بەئەندامی پەرلەمانی عێراق.
- حمدامین اغا ناوپردان لە تەمەنی ١٢٤ ساڵی کۆچی دوای کردووە بیاوێکی ئازا و چاو نەترس بووە
- شەھید مستەفا احمد حمدامین اغا ناپردان (سەرۆک عشیرەت) بەڵام بەھەموو جەنگاوەرەکانیەوە لە حکومەت یاخی بوو چوە پاڵ پێشمەرگەکان دژ بەحکومەتی سەدام حوسێن، لەجەنگی گرتنی ھەولێر ١٩٩١ شەھیدکرا.
- عەباس فەتاح ئەحمەد باڵەک، نیشتەجێی ھەولێر.
- شێ موحەممەد باڵەک، پێشمەرگەیەکی دلێر و دیاری کوردستان بوو، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پاسۆک بوو.
- یاخی باڵەک، گەنجێکی نوێ خوازی باڵەکی بوو لەتەمەنی ھەرزەکاری بەرەو ئەمەریکا کۆچی کرد، توانی ببێتە سەرباز لە بەتالیۆنی یەکی سوپای ئەمەریکا.
- حەسەن کوێستانی،(١٩٥٠-١٩٩٤) پێشمەرگەیەکی ئازاو دلێری کوردستان بوو لەبەرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکاتی شەڕی ناوەخۆ لە ١٧-٥-١٩٩٤ شەھید کرا.
- حاجی مستەفا سوری وەرتێ: پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلول و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٧ لە چیای دڕەبی لەشەڕی دژی بەعسدا شەھید بوو. بوو بە یەکەم شەھیدی شۆڕشی نوێ لە ناوچەی باڵەکایەتی.
کەسایەتیە دیارەکانی تر[دەستکاری]
- خانزادی میری سۆڕان، سەرکردەیەکی ئافرەتی ئازای کورد بوو بە پاڵپشتی ھۆزەکەی توانی دەسەڵات بەسەر میرنشینی سۆڕان دا بکات (١٨١٦-١٨٢٥)یەکێکە لەخاتونە ھەرە بەناوبانگەکانی سەدەی نۆزدەھەم.
- مەلا موحەمدی خەتێ.
- شێخ موحەممەد باڵەکی زینوێ (شێخی باڵەکان) سەرکردەیەکی دیاری ئاینی بوو خاوەنی ڕێچکەیەکی خواپەرستی تایبەت بوو بەناوی سوھرەوەردی کە ھەزاران شوێن کەوتوی ھەبوو لەتەواوی کوردستان. ئێستا مەزارەکەی بە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری ئاینی دادەنرێت.
- ئازاد جوندیانی (لەدایک بووی ١٩٦٠) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە وە سەرۆکی دەزگای ڕاگەیاندن و پەیوەندیەگشتیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.
- مەحمود سەیدا، سەرکردەیەکی جوامێری پێشمەرگە بوو، لەدوای شکستی ١٩٧٥ ی پێشمەرگە، بەتەنھا لەشاخ مایەوە و سەنگەری جێنەھێشت، لە ٢٧-٨-١٩٧٧ لە شیوەلۆک شەھیدکرا ئەمیش دوای بەرگریەکی زۆڕ و بەکارھێنانی ھەموو چەک و تەقەمەنیەکانی، لەھەمان ڕۆژی شەھید بوونی حکومەتی عێراق ژن و منداڵەکەیان بەدیل گرت، خێزانەکەیان بۆماوەی ساڵێک و ھەشت مانگ بەند کرد.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
ویکیپیدیای ئینگلیزی